خبر 2017-09-12 07:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەواڵی ناردنی شاندی نوێ لە هەولێرەوە بۆ بەغدا ڕەت دەکڕێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک­وەزیرانی عێراق هەواڵی ناردنی شاندێکی نوێی لە هەولێرەوە بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە ڕیفراندۆم ڕەت دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: هەولێر بە دەوڵەتی ناوەندیی عێراقی ڕانەگەیاندووە کە دەیهەوێت شاندێکی نوێ بۆ گفتوگۆ کردن لە بارەی ڕیفرادۆمەوە بۆ بەغدا بنێرێت.

حەدیسی زیادی کرد: گفتوگۆی داهاتووی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا دەبێت و هیچ لایەنێکیش بۆی نییە دەستووری عێراق لە بەر چاو نەگرێت.

سەرچاوە: هەواڵدەریی SNG

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.