به‌رپرسی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ڕۆژئاوای که‌رکووک:
پێشمه‌رگه به ته‌واوه‌تی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای که‌رکووکی له ژێر کۆنتڕۆڵدایه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ڕۆژئاوای که‌رکووک وتی: پێشمه‌رگه سه‌ره‌ڕای کێشه‌ی ئه‌منی و هێرشی به‌ربڵاوی گرووپی داعش به ته‌واوه‌تی به‌شی ڕۆژئاوای که‌رکووکی له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ که‌رکووکی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ "رادیو سوا"ی عێراقدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئێستاکه بارودۆخی میحوه‌ری ڕۆژئاوای که‌رکووک له به‌رژه‌وه‌ندی هێزی پێشمه‌رگه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت و ڕای‌گه‌یاند: پێشمه‌رگه ڕۆژانه پێشوازی له هه‌ندێ که‌س ده‌کات که له بنده‌ستی داعش هه‌ڵهاتوون و ئه‌وان بۆ ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌رکووک ده‌گوازێته‌وه.
ناوبراو وتیشی: هێزی پێشمه‌رگه که له دوورایی 22 کیلۆمه‌تری شاری حه‌ویجه جێگیر بوونه بۆ به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره به مه‌رجی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ئاماده‌یی هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران