شه‌ڕڤانانی سوپای دیموکراتیکی سووریا گه‌ڕه‌کی "المرور"یان له بنده‌ستی داعش ئازاد کرد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌ڕڤانانی کورد- عه‌ره‌بی سوپای دیموکراتیکی سووریا گه‌ڕه‌کی "المرور"یان له بنده‌ستی چه‌کدارانی داعش ئازاد کرد.
له پێکدادانه‌کانی ڕۆژی ڕابردووی نێوان شه‌ڕڤانانی سوپای دیموکراتیک و چه‌کدارانی داعش له گه‌ڕه‌که‌کانی شاری ڕه‌قه 47 چه‌کداری داعش کوژران و ڕێژه‌یێکی به‌رچاوی چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازیی ئه‌و گرووپه ده‌ستی به سه‌ردا گیرا.
پێکدادانه‌کان له گه‌ڕه‌که‌کانی "المرور"، "الامین"، "النهضه" و "المنصور" زۆر قورس بوو که له ده‌رئه‌نجامدا ئازادکردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌کی "المرور"ی به‌دواوه بوو.
سوپای دیموکراتیکی سووریا که به‌شێکی زۆری له گرووپی کوردی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) پێک دێت به پشتیوانیی ئیئتیلافی نێوده‌وڵه‌تی به تایبه‌ت ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان خه‌ریکه بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه له بنده‌ستی داعش شه‌ڕ ده‌کات.
سه‌رچاوه: هاوار نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران