له‌لایه‌ن به‌ره‌ی تورکمانیی عێراقه‌وه؛
جووڵانهوهیێکی دژ به ڕیفراندۆم له که‌رکووک ڕاده‌گه‌یێندرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی به‌ره‌ی تورکمانیی عێراق له پارێزگای که‌رکووک باسی ڕاگه‌یاندنی جووڵانهوهیێکی دژ به به‌ڕێوه چوونی ڕیفراندۆم له که‌رکووک ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قاسم قزانچی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "القرطاس نیوز"دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد به‌ره‌ی تورکمانیی عێراق جووڵانهوهیێک دژ به به‌ڕێوه چوونی گشتپرسی له هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌گه‌یێنێت و ده‌ڵێت: ته‌نیا به‌ره‌ی تورکمانی نییه که به‌شداری له گشتپرسی بایکۆت ده‌کات به‌ڵکوو پارته کوردستانییه‌کانی دیکه‌ش ئه‌م گشتپرسییه بایکۆت ده‌که‌ن.
ناوبراو جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر گشتپرسی له پارێزگای که‌رکووک به‌ڕێوه بچێت، به‌ره‌ی تورکمانیی عێراق ده‌ره‌نجامی ئه‌م گشتپرسییه قبووڵ ناکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران