فه‌رمانده‌یێکی پێشمه‌رگه له که‌رکووک:
پێشمه‌رگه به بێ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی عێراق له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی حه‌ویجه به‌شداری ناکات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و فه‌رمانده‌یێکی پێشمه‌رگه له پارێزگای که‌رکووک ڕای‌گه‌یاند: پێشمه‌رگه به بێ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی عێراق له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری حه‌ویجه به‌شداری ناکات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لاح ده‌لۆ له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: ئاماده‌بوونی هه‌ر جۆره هێزێک له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له پارێزگای که‌رکووک، ئاماده‌بوونی بێهووده و ناپێویسته.
ناوبراو جه‌ختی کرد: هێزی پێشمه‌رگه له هه‌موو ئیمکانات و تواناکان بۆ پاسه‌وانی له که‌رکووک به‌هره‌مه‌ندن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الفرات نیوز"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران