مێهره‌جانی سترانه کۆنه‌کانی ته‌مووره ده‌نگی مێژووی ئێران نوێ ده‌کاته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود شعاری له په‌یامێکدا به بۆنه‌ی یه‌که‌م مێهره‌جانی ته‌مووره‌وه که بڕیاره 20 و 21ی مانگی خه‌رمانان له شاری داڵه‌هۆ به‌ڕێوه بچێت ئه‌و مێهره‌جانه به ڕووداوێکی گرینگ وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: چ خودی سازی ته‌مووره و چ زایه‌ڵه‌ی ئه‌و سازه که له مێژه‌وه ده‌بیسترێت ده‌نگی ڕه‌سه‌ن و کۆنی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌یه.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئه‌وه‌ی له فێستیڤاڵه‌که‌دا ڕوو ده‌دات به کرداری هه‌نگاوێکی ئیجابییه بۆ نۆژه‌ن‌کردنه‌وه و دووباره بیستنه‌وه‌ی تێکڕای ئه‌و زایه‌ڵه مێژوویییانه که له دڵی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌دا ماونه‌ته‌وه.
شعاری جه‌ختیشی کردۆته‌وه: ئه‌و فێستیڤاڵه داپه‌ڕێکی لێکۆڵه‌رانه‌یه ئه‌وه‌ش یه‌که‌م خاڵی به‌هێزه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵه‌که.
ناوبراو له کۆتاییدا ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: له‌لایێکی دیکه‌وه ئاوڕێکی تایبه‌ت له‌و ئامێره ڕه‌سه‌نه و مه‌قامه کۆنه‌کان دراوه‌ته‌وه چوونکه ئێمه له ئه‌و چه‌شنه پرسانه‌دا کارمان به ئێرانی جوگرافیایی نه‌داوه به‌ڵکوو سنووری فه‌رهه‌نگیی ئێران له‌به‌رچاو ده‌گرین که ئه‌وه‌ش زۆر به‌رفراوانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران