هه‌ولێر به هاورده‌کردنی کاڵای ماوه به‌سه‌ر چوو له تورکیاوه بۆ عێراق تۆمه‌تبار کرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که کاڵای ماوه‌به‌سه‌رچوو له تورکیاوه بۆ عێراق ده‌هێنێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کازم سه‌یادی له گفتوگۆی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"دا وتی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕێڕه‌وه سنوورییه‌کانی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه له نێوان عێراق و تورکیاوه ده‌ستی داوه‌ته هاورده‌کردنی کاڵای تورکیی ماوه به‌سه‌ر چوو و بازاڕه‌کانی عێراقی لێوان‌لێو کردووه له‌و کاڵایانه.
سه‌یادی وتیشی: پێویسته ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی عێراق بێت.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه پێویسته هێڵی سه‌رسنووری ئیبراهیم خه‌لیل هه‌ڵکه‌وتوو له حه‌فتا کیلۆمه‌تری سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆکی هه‌رێمی کوردستان دابخرێت و لیژنه‌یێکی هاوبه‌ش له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بۆ چاودێری به‌سه‌ر ئه‌و ڕێڕه‌وه‌دا پێکبهێندرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
بۆچوونی بەکارهێنەران