پاڵێوراوێکی ئیلامی وه‌کوو نوێنه‌ری خه‌ڵکی ماهشه‌هر و ئومیدییه‌ چووه‌ مه‌جلیس
به‌شی ئیلام- کاندیدای ئیلامی خه‌ڵکی شاری به‌دره‌ توانی ‌وه‌کوو نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاره‌کانی ماهشه‌هر، هێندیجان و ئومیدییه‌ بڕواته‌ نێو مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێرانه‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوکتور عه‌لی گوڵ مورادی که‌ له‌ لیستی ئومێددا بوو، له‌ خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا توانی که‌ پاش کێبه‌رکێ له‌گه‌ڵ 16 به‌ربژێری دیکه‌ و به‌ به‌ده‌ستهێنانی 28687 ده‌نگ، بڕواته‌ نێو قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان، له‌ قۆناغی دووهه‌مدا توانی پاش ڕکابه‌ری له‌گه‌ڵ حه‌بیب ئاغاجێری، ڕێژه‌ی ده‌نگی پێویست بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌ی مه‌جلیس به‌ده‌ست بهێنێت.
گوڵ مورادی له‌م ڕکابه‌ریانه‌دا توانی له‌ کۆی گشتیی 104950 ده‌نگ، 60133 ده‌نگی به‌ده‌ست بێنێت و وه‌کوو یه‌کێک له‌ نوێنه‌رانی پارێزگای خوزستان چووه‌ نێو مه‌جلیس.
دوکته‌ر عه‌لی گوڵ مورادی، خه‌ڵکئ شاری به‌دره‌ سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلامه‌ که‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌ پارێزگای خوزستان و ناوچه‌کانی ماهشه‌هر و به‌نده‌ری ئیمام خومه‌ینی له ‌پارێزگای خوزستان نیشته‌جێیه‌ و ئه‌زمونی جۆراوجۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌م پارێزگایه‌ی هه‌یه‌.
ناوبراو که‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دوکتورای کۆمه‌ڵناسییه‌، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاری ماهشه‌هر هاته‌ نێو هه‌ڵبژاردنه‌کان و توانی که‌ به‌هۆی ئه‌و ئه‌زموونه‌ سه‌رکه‌وتووانه‌ که‌ له‌ سه‌رده‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا له‌ چه‌ن شاری پارێزگای خوزستان بوویه‌تی، متمانه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م شارانه‌ به‌ده‌ست بهێنێت.

کۆدی بابه‌ت: 56027  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۲/۱۲  |  کاتژمێر: 13 : 6

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات