خبر
2020-01-12 11:03
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
11 پەنابەر لە دەریای ئیجە خنکان
بەشی جیهان- لە کەناراوەکانی قەزای چەشمەی سەر بە شاری ئیزمیر لە تورکیا، بەلەمێکی کۆچبەران نقوم بوو، وە لە ئەنجامدا ١١ کەس گیانیان لەدەست دا کە ٨ کەسیان منداڵ بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، درەنگانی شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی لە کەناراوەکانی قەزای چەشمە دەنگی هاوار بیسترا هەواڵ درایە هێزە ئەمنییەکان و دوای ئەوە تیمە فریاگوزارییە دەریاییەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە دەرکەوت کە بەلەمێکی نایاسایی کۆچبەران نقوم بووە.
تیمە فریاگوزارییەکان ٨ کەسیان ڕزگار کرد و لاشەی بێگیانی ١١ کەسی دیکەیان لە ناو ئاو دەرهێنا کە هەشت کەسیان منداڵ بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران