خبر
2020-01-07 15:13
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
پۆتین بە سەردانێكی لەناكاو گەیشتە سووریا
بەشی سووریا- بەسەردانێكی لەناكاو و پێشتر ڕانەگەیەنرا سەرۆكی ڕووسیا گەیشتە سووریا و لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا دیداری کرد.
کوردپرێس:
دیمیتری بیسكۆف، وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتیی ڕووسیا (كرملن) ڕایگەیاند، كە ڤلادیمیر پۆتین بە سەردانێك گەیشتۆتە دیمەشق-ی پایتەختی سووریا و چاوی كەوتووە بە بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا.
وتەبێژەكەی كرملن ئاماژەی بەوەش كردووە، كە پۆتین گەشتێكی كردووە بە شەقامەكانی پایتەخت و چەند ناوچەیێكی ئەو وڵاتە بەسەر دەكاتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی (RT)ی ڕووسی، پۆتین بە ئەسەدی وتووە، كە هەنگاوێكی گەورەمان بڕیوە لە بنیاتنانەوەی دەوڵەتی سوریا و یەكپارچەیی خاكەكەی.
لای خۆشیەوە ئەسەد سوپاس گوزاریی خۆی بۆ ڕووسیا دەربڕیوە لەسەر هاوكاریكردنی لە دژایەتیی تیرۆر و گێڕانەوەی ئاشتی بۆ وڵاتەكەی.
بۆچوونی بەکارهێنەران