خبر
2020-01-03 19:49
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
باره‌گاكانی داعش له مه‌خموور بۆردوومان کران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فرۆكه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمان بۆردوومانی بنكه‌و باره‌گاكانی گرووپی تیرۆرستی داعش-یان له‌چیای قه‌ره‌چوغ له سنووری قه‌زای مه‌خموور ده‌ستپێكرد.
کوردپرێس: غازی فه‌یسه‌ڵ كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی له سنووری مه‌خموور، به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاندووە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانانی شه‌ڕی دژ به‌داعش، بنكه و باره‌گاكانی پاشماوه‌كانی گرووپی تیرۆرستیی داعش-یان لە ڕۆژهه‌ڵاتی چیای قه‌ره‌چوغ بۆردوومان كرد.
غازی فه‌یسه‌ڵ وتیشی: "له ئێستاشدا فرۆكه جه‌نگیه‌كان به‌رده‌وامن له سووڕانه‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا و تا ئێستا به‌وردی ژماره‌ی كوژرا و بریندارانی تیرۆرستانی داعش نه‌زانراوه".
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا، غازی فه‌یسه‌ڵ كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی له سنووری مه‌خموور ڕاگه‌یاندبوو: "زیاتر له 1000 چه‌كداری داعش له‌ناوچه جیاجیاكانی چیای قه‌ره‌چوخ نیشته‌جێن و جموجۆڵهكانیشیان به‌ئاشكرا له سنووره‌كه هه‌ستی پێده‌كرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران