خبر
2019-12-24 05:29
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ئەورووپا داوا دەکات کۆتایی به توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی عێراقی بهێنرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئەورووپا له عێراق داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا کرد کۆتایی به توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران بهێنرێت و کوشتن و ڕفاندن رابگیرێت.
کوردپرێس: نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئەورووپا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: " شاندێک له ئه‌ندامانی وڵاتانی یه‌کێتی ئەورووپا له عێراق له‌گه‌ڵ یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق کۆبوونه‌ته‌وه و داوایان لێ کردووه کۆتایی به توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران بهێنرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه "به توندی داوای ئه‌وه‌مان کردووه کۆتایی به توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران بهێنرێت و کاربکرێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی کوشتن و ڕفاندن و بێسه‌روشوێن کردنی چالاکوانانی مافی مرۆڤ".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران