خبر
2023-02-20 08:38
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش ڕێککەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى سه‌ردانى وهفدى هه‌رێم بۆ به‌غدا، هه‌ردوولا ڕێكه‌وتوون و بڕیاریاندا لیژنەیەکی هاوبەش بۆ داڕشتنی پڕۆژەیاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی پێکبهێنن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ى ڕاگهیهنراوێكى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ڕۆژی یه‌كشه‌ممه وهفدى حکوومەتى هەرێم لە بەغدا لەگەڵ وهفدى حکوومەتی فیدڕاڵی و وەزارەتی نەوت کۆبۆوە.
له زانیاریه‌كاندا ئه‌وه‌ش هاتووه، "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت بۆ ئامادەکردن و داڕشتنی پڕۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی".
بۆچوونی بەکارهێنەران