شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2021-01-14 10:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

62 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کرا

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 62 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و کۆی ئەو نەخۆشانەی لە ژێر چاودێریی چڕدان گەیشتە 144 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی پێنجشەممە 24ی بەفرانباری 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 144 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 62 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و هیچ هاووڵاتییێکیش لەو 24 کاتژمێرەدا بە کۆرۆنا گیانی لە دەست نەداوە.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 1045 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە