خبر
2022-11-16 06:49
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
بە ئامانج گرتنی خەڵکی مەدەنی بەرنامەی نوێی حکوومەتی تورکیایە بۆ هێرش کردنەسەر باکووری سووریا
بەشی تورکیا- کۆما جڤاکێن کوردستان (کهجهکه) لهبهرامبهر تهقینهوهکهى شارى ئیستانبوڵ هاتهدهنگ و ڕایدهگهیهنێت بە ئامانج گرتنی خەڵکی مەدەنی لە مەیدانی تەقسیمی ئیستامبوڵ بەرنامەی نوێی حکوومەتی تورکیایە بۆ هێرش کردنەسەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکەی شارى ئیستانبوڵ کە 13ى ئەم مانگە ڕوویدا، بڵاو کردەوە و ڕایدهگهیهنێت: "بزووتنەوەکەمان هیچ پەیوەندییەکی بەم هێرشەوە نییە، ئهوان دەیانەوێت ئەم هێرشە بخەنە ئەستۆی بزووتنەوەکەمان و ئەمەش ئەوە دەردەخات، کە ئاکەپە و مەهەپە پلانێکی تاریکی نوێیان داناوە، پێویستە هەمووان وریا بن و ڕاستییەکان ببینن و لێی تێبگەن".
کەجەکە داوا لە ڕۆشنبیران و دیموکراسیخوازانی تورکیا و ڕاگەیاندنەکان و میدیا و هێزە سیاسییە دیموکراتییەکان دەکات: "هیچ بەهایەک بە لێدوان و ڕاگەیاندراوەکانی دەوڵەتی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە نەدەن، چوونکە دەیانەوێت ڕاستییەکان بشارنەوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران