خبر
2022-11-14 11:36
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
سه‌رۆک ئه‌رکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە یاوەریی شاندێک گەیشتە بەغدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ تاوتوێ کردنی پرسه‌کانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، گه‌یشته به‌غدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 14ی تشرینی دووه‌م، شاندێکی وه‌زارەتی پێشمه‌رگه به سه‌رۆکایه‌تی عیسا عوزێر سه‌رۆک ئه‌رکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، گه‌یشتنه به‌غدا و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ست پێ‌کرد.
ئاژانسی "وشه" بڵاوی کردەوە بابه‌تی گفتوگۆی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، بریتین لە تاوتوێ کردنی مافه‌کانی پێشمه‌رگه و کێشه چاره‌سه‌ر نهکراوەکان و پرسی لیوای 20ی هاوبه‌ش، که هه‌موو کاره‌کانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌واو بووه، به‌ڵام به‌غدا بودجه و پێداویستی بۆ ئه‌و لیوایه دابین نه‌کردووه.
بۆچوونی بەکارهێنەران