خبر
2022-09-22 10:05
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ھێلیکۆپتەرێکی تورکیا بە دوو سەرنشینی ڕووسەوە کەوتە خوار
بەشی تورکیا- ھێلیکۆپتەرێکی تورکیا کەوتە خوارەوە، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه: "ھێلیکۆپتەرێک لە چارداک سەربە پارێزگای دەنیزلی کەوتووەتە خوارەوە، ھێلیکۆپتەرەکە حەوت سەرنیشینی تیادا بوو کە دوو رووس و پێنج تورک بوون".
باسی لهوهش كردووه: "لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا و پێنج کارمەندیش بریندار بوون".
هاوکات وەزارەتی ناوخۆی تورکیا چەند گرتە ڤیدیۆیەکی رووداوەکەی بڵاو کردەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران