خبر
2022-08-29 08:19
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆ دەبێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆ دەبێتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە سەردانەکەی فوئاد حسێن داوە و باسی لەوەکردوە، "وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتەدا کۆ دەبێتەوە".
بەگوێرەی زانیارییەکان کە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایان کردوە، لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی عێراقدا بۆ ئێران پەیوەندییەکانی بەغدا-تاران تاوتوێ دەکرێن.
بۆچوونی بەکارهێنەران