خبر
2022-08-07 06:36
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ئەندامێکی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بۆردوومانی تورکیا گیانی لەدەست دا
بەشی سووریا- هێزەکانی تورکیا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکیان بۆردوومان کردوە و بههۆیهوه چوار کەس کوژران کە یەک لەوانە ئەندامێکی باڵای هەسەدەیە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئهمڕۆ یهكشهممه له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه: "ئێوارهی دوێنێ شهممه لە گەڕەکی سەناعەى شاری قامیشلۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی کردوەتە ئامانج، لە ئاکامدا چوار کەس کوژران.
ئاماژهی بهوهش كردووه، دوو هاوڵاتیی دیكهش بریندار بوون و دۆخی بریندارەکان ناجێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، هەروەها زیانی گەورەی دارایی بە ئۆتۆمبێلەکان و دووکانە پیشەسازییەکانی ناوچەکە گەیشتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ARK TV که سەربە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS)یە یەک لەوانەی لە هێرشەکەدا کوژراوە کەسێکە بە ناوی (شیار) کە سەرکردەی گەنجانی شۆڕشگێر بووە و خەڵکی کوردستانی تورکیایە.
بۆچوونی بەکارهێنەران