خبر
2022-08-01 17:01
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
بریندار بوونی دوو ئەندامی پەکەکە لە هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئوتۆمبێلێکی هەڵگری ئەندامانی پەکەکەی لە ڕانیە کردە ئامانج و دوو کەس بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەر لەرێگەی نێوان چوارقوڕنە - دەربەندی رانیە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتەوە ئامانج و بەگوێرەی زانیارییەکان لەو هێرشەدا دوو کەس کە چەکداری پەکەکە بوون بریندار بوون.
هەر لەمبارەوە هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین رایگەیاندووە: "ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەر کراوەتە ئامانج، هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە".
بۆچوونی بەکارهێنەران