خبر
2022-07-11 07:14
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
بەهۆی بارودۆخی خراپی ئابوورییەوە خەڵکی هەرێمی کوردستان سەبریان نەماوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان دووپاتی كردەوە كە سەبر و خۆڕاگریی خەڵكی هەرێمی كوردستان بەهۆی خراپیی بارودۆخی ئابورییەوە کۆتایی هاتووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دیار ئەنوەر بە ئاژانسی هەواڵی "الملومە"ی وتووە: بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان سنووری گونجاوی تێپەڕاندووە و بووەتە تەحەدایەک لەبەردەم هاووڵاتییانی هەرێم".
دیار ئەنوەر دەشڵێت: ئەو دۆخە خراپەی کە حزبە دەسەڵاتدارەکان لە هەرێمی کوردستان دروستیان کردووە و دواکەوتنی دابەش کردنی مووچە، بوونی هەزاران کەسی بێکار و بەرزیی ڕێژەی هەژاریی لێکەوتۆتەوە ئاماژەن بۆ خۆپیشاندانە بەرفراوانەکان.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران