خبر
2022-06-22 04:53
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ڕاگەیێندراوی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر قەزای شێخان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو مووشەک ئاراستەی قەزای شێخان کراون و وردەکاریی زیاتر دەخاتە ڕوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە درەنگانی شەوی رابردوو بڵاویکردەوە رایگەیاند: "شەوی سێشەممە 21ی حوزەیران/6 ی 2022 کاتژمێر 11:00ی شەو، دوو مووشەک لە لایەن میلیشیا لە یاسابەدەرەکانەوە لە ناوچەی بازوا لەنێوان گوندی کانینی و باشیکەوە ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری میحوەری ناوەران کران".
دژە تیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد: "یەکێک لە مووشەکەکان لە بەرزاییەکانی چیای سمریتێی سەر بە قەزای شێخان لە پارێزگای نەینەوا کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتوەتەوە، هاوکات مووشەکی دووەمیش بەرلەوەی بگاتە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە، لە گوندی تیسخراب - باشیک لە سنووری دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی کەوتووتەوە خوارەوە".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران