خبر
2022-06-09 07:35
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
داڕمانی باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە نەوسوو 2 کوژراوی لێکەوتەوە
بەشی کرماشان- لە نەوسوو باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی بەهۆی تەقینەوەوە داڕما و دوو کوژراو و 6 برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کارمەندانی بەرگریی شارستانی 6 کەسیان لەژێر داروپەردوو دەرهێناوە کە دوو کەسیان گیانیان سپاردووە.
شایانی باسە تەقینەوەکە بەهۆی دزەکردنی سیستەمی گازی خانووەکە بووە و تا ئێستاش هەوڵەکانی کارمەندانی بەرگریی شارستانی بەردەوامە.
بۆچوونی بەکارهێنەران