خبر
2022-06-03 11:59
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا سەردانی هه‌ولێر دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکى باڵای ئیتالیا بەسەرۆکایەتى جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەو وڵاتە گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مارینا سێرێنی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
بڕیاره جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا سبه‌ینێ شه‌ممە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات و ژمارەیەک دەزگا و ناوەندی جیاجیاش بەسەر دەکاتەوە.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ماوه‌ی دوو رۆژه له به‌غدایه و ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی راوێژكارانی سه‌ربازی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران