خبر
2022-06-03 02:45
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
وەزیری تەندروستیی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبۆوە
بەشی ئێران- وەزیری تەندروستیی ئێران گەیشتە عێراق و لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
کوردپرێس:
بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتى کۆماری عێراق، لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و جەختکرایەوە لەگرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان رووەو خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلی دۆست و تەواوی ناوچەکە.
ھەروەھا دووپاتکراوەتەوە لەگرنگی ئاڵوگۆر کردنی شارەزایان و ئەزموونەکان و کاراکردنی لێکتێگەیشتن و رێککەوتننامەکانی نێوان هەردوولا و بەھێزکردنی ھاریکاری لەبواری تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی و پەتاکان.
لای خۆیەوە وەزیری تەندروستی ئێران جەختی لەپشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق کردەوە، ھەروەھا پاپەندبوونی وڵاتەکەی دووپاتیکردەوە بۆ فراوانکردنی ئاستی هاریکاری لە نێوان هەردوو وڵات بەئاڕاستەی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان.
بۆچوونی بەکارهێنەران