خبر
2022-05-24 11:18
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
هۆشیار زێباری: راگەیێندراوی دەستەی هاوئاهەنگیی بەناو مقاوەمەی دژی پارتی دیموکراتی کوردستان، درۆیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هۆشیار زێباری سەرکردە لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا کاردانەوەی بۆ راگەیێندراوی دەستەی هاوئاهەنگیی بەناو مقاوەمەی دژی پارتی دیموکراتی کوردستان، نیشاندا و بەتوندی ڕەتی کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە وەڵامی راگەیێنراوەکەی دەستەی هاوئاهەنگیی مقاوەمەی عێراقی، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاندووە: راگەیێندراوی دەستەی هاوئاهەنگیی بەناو مقاوەمەی دژی پارتی دیموکراتی کوردستان، درۆیە و پێویستە پێداچوونەوە بە زانیارییە هەڵە و هەڕەشە ئامێزەکانیان بۆ ئاسایشی و سەلامەتیی عێراق بکەن، چوونکە تۆمەتی پووچ و نابەرپرسیارانەن.
شایانی باسە دەستەی هاوئاهەنگیی مقاوەمەی عێراقی پێشتر هەرێمی کوردستانی بە "مەشقپێکردنی ژمارەیەک گرووپی چەکدار بۆ پشێوی نانەوە و تێکدانی یەکگرتوویی گەلی عێراق و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکەی" تۆمەتبار کرد.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران