خبر
2022-05-11 09:09
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
یەکێتیی نیشتمانی ڕاوێژکاری مه‌کته‌بى سیاسیی حزبەکەی لەکار دوور خستەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌نووسراوى فه‌رمى پلەی ڕاوێژکاری مه‌کته‌بى سیاسى بۆ کاروبارى ژنان لە ڕێزانی شێخ دلێر سەندرایەوە.
کوردپرێس:
به‌گوێره‌ى نووسراوێک که واژۆى بڕیارده‌رى مه‌کته‌بى سیاسیی یه‌کێتى نیشتیمانیى کوردستانى له‌سه‌ره و ڕۆژی دووشه‌ممه 9ى 5ى 2022 ده‌رچووه، ئاماژه به‌وه‌کراوه، "له‌به‌ر ڕۆشنایی کۆبوونه‌وه‌ى هه‌ڤاڵانى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسیی له‌ڕۆژى 8ى 5ى 2022 و پاڵپشت به‌ماده‌ى 12 خاڵى دووه‌م بڕگه‌ى (د) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌سه‌ندکراوى چواره‌مین کۆنگره‌ى یه‌کێتى، بڕیاردرا بهپلهداگرتنى ڕێزان شێخ دلێر له ڕاوێژکارى مه‌کته‌بى سیاسی بۆ کاروبارى ژنان".
ئه‌وه‌ش هاتووه: "ئه‌م بڕیاره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌هۆى ئه‌و پێشێلکارییه‌ى ئه‌نجامدراوه سزاى پێدراوه ناوبراو".
بۆچوونی بەکارهێنەران