خبر
2022-04-19 06:19
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
مه‌سروور بارزانی به‌سه‌ردانێک گه‌یشته بەریتانیا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئێواره‌ی به‌سه‌ردانێک گەیشتە له‌نده‌ن و بڕیاریشه له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا کۆ ببێته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 18ی نیسانی 2022 مه‌سروور بارزانی به سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی حکوومی و به سه‌ردانێکی فه‌رمی، گه‌یشته له‌نده‌نی پایته‌ختی بەریتانیا، بڕیاره له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن سه‌رۆک وه‌زیران و به‌رپرسه باڵاکانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته کۆ ببێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، له دیداره‌کاندا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و بەریتانیا و دوایین گۆڕانکاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی عێراق و ناوچه‌که ده‌کرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران