خبر
2022-04-18 05:20
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
شوێنی چارەسەر کردنی کێشەکانی هەرێم بەغدایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەفدێکی کۆمەڵی دادگەری لە کۆبوونەوەیەکیاندا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق جەختیان لەوەکردەوە بەغدا شوێنی چارەسەری کێشەکانی هەرێمە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق و ئەندامی وەفدەکەی کۆمەڵی دادگەری بە خەندانی راگەیاند: لە شاری بەغداد لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووینەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخى ئێستاى عێراق و هەرێمى کوردستان تاوتوێ کرا.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، لەبارەى پێکهێنانی حکوومەتی ئایندە "هەردوولا کۆک بووین لەسەر ئەوەى ڕێکەوتنی لایەنەکان بۆ مافە دەستوری و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێم بێت"، سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێمی کوردستانیش جەختمان کردەوە "پێویستە لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندا بێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران