خبر
2022-04-07 17:04
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
گرووپە سوورییەکانی سەر بە تورکیا چەند ناوچەیەک لە حەسەکە تۆپباران دەکەن
بەشی سووریا- بههۆی هێرش و تۆپبارانی تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە تورکیاوە بۆ سنووری باکوورى ناوچهی زرگان لە کانتۆنى حەسەکە، پێنج کهس بریندار بوون.
کوردپرێس: ئاژانسی هاوارنیوز بڵاوی کردەوە، سوپاى تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، شەوى ڕابردوو تۆپببارانى گوندى ئهلئهسهدیهیان له باکووری ناوچەى زرگان له سنوورى کانتۆنی حهسهکه لە کوردستانی سووریا کردووە و بەهۆیەوە پێنج ئهندامی یەک خێزان برینداربوون.
وەک لە هەواڵەکەی ئاژانسی هاواردا هاتووە، چواریان تەمەنیان لە نێوان نۆ بۆ 17 ساڵە و یەکێکیان تەمەنی 42 ساڵە.
سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا ناوبەناو تۆپبارانی ناوچە کوردییەکان دەکە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران