خبر
2022-02-19 15:48
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بەلای هەرێمی کوردستانەوە قبووڵکراو نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له دووهم ڕۆژى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ ئيليسا سلۆتكين و ئادەم شیف ئهندامانى ئهنجومهنى نوێنهرانى ئهمريكا كۆبووەوه.
بەپێی هەواڵی کوپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان 24 لەمبارەوە بڵاوی کردەوە: لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا.
هەروەها ئاماژە بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگای باڵای ئیتیحادی کرا دەربارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و دووپاتکرایەوە کە ئەم بڕیارە بەلای هەرێمی کوردستان قبووڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران