خبر
2022-02-12 06:52
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت کە چۆن چەکی ناتۆ گەیشتووەتە دەست داعش
بەشی تورکیا- شاندی پەرلەمانتارانی هەدەپە سەردانی نوێنەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان لە سلێمانی کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت کە چۆن چەکی ناتۆ گەیشتووەتە دەست داعش.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندی پەرلەمانتارانی هەدەپە سەردانی نوێنەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان لە هەرێمی کوردستان کرد و داوای لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکانی حەسەکە کرد و پەیامی سەرەخۆشییان بۆ گیان لەدەست دراوانی حەسەکە گەیاندە نوێنەرایەتییەکە.
لەلایەن شاندێکی نوێنەرایەتییەکە بە سەرۆکایەتیی نورشان حسێن، پێشوازییان لێکرا و فەلەکناس ئوجا، پەرلەمانتاری هەدەپە ئاماژەی بەوە کرد: دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت کە چۆن چەکی ناتۆ گەیشتووەتە دەست چەتەکانی داعش و ئەو هێرشە چۆن ئەنجام دراوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران