خبر
2022-02-07 09:29
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
خەتیب زادە: دانوستانکارانی ئێران بەیانی دەچنە ڤیەن/ئامادەی گفتوگۆ کردنین لەگەڵ سعوودیا
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران وتی: شاندی دانوستانکاری ئێران بەیانی بەرەو ڤیەن بەڕێدەکەوێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە لە دانیشتنی هەفتانەی خۆیدا وتی: پشت بە خودا شاندی دانوستانکاری ئێران بەیانی بەرەو ڤیەن بەڕێدەکەوێت و چاوەڕوان دەکرێت هەموو شاندەکان بگەڕێنەوە ڤیەن و دانوستانەکان دەست پێبکەنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران ڕاشیگەیاند: ئێمە ئامادەین بەشداری بکەین لە خولی ئایندەی دانوستانی ئێران و سعوودیا لە بەغدا و ڕێککەوتی داهاتووی دانوستانەکانی ئێران و سعوودیا بەسراوە بە ئیرادەی ڕیازەوە لەمبارەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران