خبر
2022-02-02 10:11
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆسەر مەخموور راگه‌یه‌ندرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ته‌ندروستیی مه‌خموور ڕایدەگەیێنێت لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی تورکیا 25 کەس بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی مه‌خموور رایگه‌یاندوه، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سوپای توركیاوه 8 كه‌س کوژراون و 17 هاوڵاتیی دیکەش برینداربوون كه برینی به‌شێكیان سه‌خته.
شایانی باسە شەوی ڕابردوو سەرچاوەیەکی ئەمنی لە مەخموور راگەیاند، ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی مەخموور و چەند سەنگەرێکی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە چیای قەڕەچوغ بۆردوومان کردووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران