خبر
2022-01-31 10:08
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
دوو پۆلیسی عێراقی لە هێرشێکی داعشدا کوژران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له هێرشێکی تیرۆریستانی داعش له سنووری شاری که‌رکووک 3 پۆلیسی فیدڕالیی عێراق بوونه قوربانی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانی شاری که‌رکووک ئاشکرایان کرد: ئه‌مشه‌و له نزیک گوندێکی شاره‌دێی ڕیاز له سنووری شاری که‌رکووک، چه‌کدارانی داعش به چه‌کی سووک و مامناوه‌ند هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی لیوای سێی پۆلیسی فیدڕالی عێراق.
سەرچاوەکە ڕاشیانگه‌یاند: له هێرشه‌که‌دا 2 پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقی کوژراون و هه‌روه‌ها یه‌کێکی تریش بریندار بووه.
ئه‌م هێرشه‌ی داعش له‌کاتێکدایه که ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌م له سنووری شاری نه‌ینه‌وا فڕۆکه‌کانی هێڵی ئاسمانیی عێراق چه‌ند مۆڵگه‌یه‌کی تیرۆریستانیان کرده ئامانج.
بۆچوونی بەکارهێنەران