خبر
2022-01-12 05:46
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
بۆ پێکهێنانی حکوومەت ده‌رگامان کراوه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گومانی باشمان له‌سه‌ریان هه‌یه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند، ئیتر گه‌ڕانه‌وه بۆ کوشتنی تائیفی و توندوتیژی نه‌ما و حکوومه‌تی داهاتووی عێراق حکوومه‌تی یاسا ده‌بێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سه‌در له توویتێکدا ڕایگه‌یاند: "ئێمه به‌ره‌و پێکهێنانی حکوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی ده‌ڕۆین، ده‌رگاشمان کراوه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گومانی باشمان له‌سه‌ریان هه‌یه".
ڕاشیگه‌یاند: "له هیچ که‌سێک قبووڵ ناکه‌ین هه‌ڕه‌شه له هاوپه‌یمانه‌کانمان یان هه‌ڕه‌شه له ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی بکات. بێگومان حکوومه‌تی داهاتوو حکوومه‌تی یاسا ده‌بێت و جێگه‌ی سه‌رپێچیکاران تێیدا نابێته‌وه جا له هه‌ر پلهوپایهکدا بن".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "بێگومان گه‌ڕانه‌وه بۆ کوشتنی تائیفی و توندوتیژی نه‌ما، به‌دڵنیاییه‌وه یاسا ده‌بێته دادوه‌ر".
بۆچوونی بەکارهێنەران