خبر
2022-01-08 15:19
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
مەسعوود بارزانی لەگەڵ ڕەوتە سونەکانی عێراق پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهدیدارێكی نێوان بارزانی و شاندێکی باڵای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم کە پێکھاتبوو لە محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر و ئەحمەد ئەلجبوری ،جەخت لە پێویستی لەیەکترنزیکردنەوەی پێکھاتەکانی عێراق و رەچاوکردنی بەرژەوەندی و سەقامگیریی عێراق کرایەوە.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەسەندنەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی دانیشتنی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق کرایەوە.
ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە پێویستی لەیەکترنزیکردنەوەی پێکھاتەکانی عێراق و رەچاوکردنی بەرژەوەندی و سەقامگیریی عێراق کرایەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران