خبر
2021-12-25 11:28
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
لە کوردستان 6 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
بەشی کوردستان- زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 6 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە 4ی بەفرانباری ساڵی 1400 زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 153 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.
زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 6 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ئەمڕۆ کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەست نەداوە.
تا ئەم کاتە 1982 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران