خبر
2021-11-21 06:16
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
مەسروور بارزانی لە گەڵ ڕێکخهری کاروباری ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست له کۆشکی سپی کۆ بووەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامە، لە گەڵ برێت مەکگۆرک ڕێکخهری کاروباری ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و باکووری ئەفریقا له کۆشکی سپی کۆ بووەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی مەسروور بارزانی لە بەباننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە دیدارەکەدا، گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاووتوێ کرا.
ڕاشیگەیاندووە لە دیدارەکەدا جەخت لە برەودان بە هەماهەنگیی وهاریکاری کرا لە پێناو ئارامی و سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە.
بۆچوونی بەکارهێنەران