شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2021-11-17 10:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک کۆماری عێراق و مەسعوود بارزانی کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەڵاحەددین لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبونەوە و بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی تشرینی دوەمی 2021 لە سەڵاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کردووە.

ئاماژەی بەوش کردووە بارودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕێگەچارەکان بۆ ڕاستەڕێ کردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تێپەڕاندنی تەحەددیات و پرسە هەنوکەییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەرەکانی ئەو دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە