خبر
2021-11-03 16:41
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
دوو فەرمانبەری شارەوانیی کرماشان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەر کران
بەشی کرماشان- دادوەری گشتیی کرماشان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند دوو فەرمانبەری شارەوانیی ئەو شارە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەر کراون.
کوردپرێس:
شارام کەرەمی دادوەری گشتیی کرماشان لە پرێس کۆنفڕانسێکدا بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند دوو قەرمانبەری شارەوانیی کرماشان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەر کراون کە تۆمەتی ناودروست کردنی ساختەیان خراوەتە پاڵ و پارەی ناڕەوای لە هاووڵاتیان وەرگرتووە.
دادوەری کرماشان زیادی کرد: تا ئێستا 10 ملیار ڕیاڵ گەندەڵی و کاری ساختە لە دوو تۆمەتبار "د.پ" و "م.الف" دەستی بەسەردا گیراوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران