خبر
2021-10-19 21:39
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
کۆمەڵی دادگەری: ڕەنگە وتەکانی ئەندامانی یەکێتی و پارتی ژیانیان بخاتە مەترسییەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و مەلا بەختیارەوە نووسیویەتی: ئامۆژگاریتان ئەکەم لە کۆبوونەوەکان وریای قسەکانتان بن، نەبادا باسی ھەندێک کەسی تر بکەن، دواتر قسەکان بگاتەوە جێی خۆی و ژیانتان بکەوێتە مەترسییەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: کاک مەلا بەختیار لە بری گاڵتەکردن بە کۆمەڵ خەمی حزبەکەی خۆت بخۆ.
هەروەها دەڵێت: کاک فازڵ میرانی، من وتەبێژی کۆمەڵم و ڕەئی جەنابی سەرۆک و ئەنجومەنی باڵای حزب ڕادەگەیەنم، لە نێو حزبێکی خواپەرست نەک شەخس پەرست.
وتەبێژی کۆمەڵ لە کۆتاییدا نووسیویەتی: ئامۆژگاریتان ئەکەم لە کۆبونەوەکان وریای قسەکانتان بن، نەبادا باسی ھەندێک کەسی تر بکەن، دواتر قسەکان بگاتەوە جێی خۆیی و ژیانتان بکەوێتە مەترسییەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران