خبر
2021-10-06 08:06
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
قوباد تاڵەبانی: هاوپەیمانی كوردستان داكۆكیكاری سەرسەختی مافی كاكەییەكان دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەمیانی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن، قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان لە شاری کەرکووک لەگەڵ كاكەییەكانی شارەكە كۆبووەوە و ڕایگەیاند: هاوپەیمانیی کوردستان بەرگری لە مافی کاکەییەکان دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەوەی، كاكەییەكان پێكهاتەیەكی سەرەكی و گرنگی پارێزگاکە و سەرجەم کوردستانن و لە هاوپەیمانی كوردستان داكۆكیكاری سەرسەختی ماف و شایستەكانی كاكەییەكان دەبن و ئاگاداری ئەوەشن خزمەتگوزاری و ڕەوشی ژیانیان لە کەرکووک لە ئاستی پێویستدا نییە و كاندیدەكانی ھاوپەیمانی كوردستان كار لەسەر باشتر خزمەت كردنی ھاوڵاتیان دەكەن لە داھاتوودا.
تاڵەبانی وتیشی: ئێمە بۆیە بەیەكەوەین لە ھاوپەیمانی كوردستان چوونكە دڵنیاین بەیەكەوە بەھێزترین و دەتوانین باشتر خزمەتتان بكەین.
بۆچوونی بەکارهێنەران