خبر
2021-09-25 06:07
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
باڵیۆزی ئێران لە عێراق: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین چارەسەری کێشەی گرووپە نەیارەکانی ئێران بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزى ئێران له عێراق داوا له حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌كات هه‌رچى زوه چاره‌سه‌رى گرووپه نه‌یاره‌كانى ئێران بكه‌ن و ده‌ڵێت" ئه‌و گرووپانه له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه بوونه‌ته هۆى مه‌ترسى و تیرۆر له‌ناو ئێران".
کوردپرێس:
ئیره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران له به‌غدا به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ڕاگه‌یاندووه، كێشه‌ى گرووپه نه‌یاره‌كانى ئێران چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عێراق باس كراوه و هاوكار نه‌بوون بۆ چاره‌سه‌ركردنى ده‌ڵێت" ئه‌و گرووپانه له‌ناو خاكى هه‌رێمه‌وه ده‌چنه ئێران و كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو خاكى هه‌رێم ئێرانیش ئه‌مه‌ى پێ قبوڵ ناكرێت."
مه‌سجدى ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، ئێران هه‌رگیز له‌گه‌ڵ زیان گه‌یاندن به ناوچه سنوورییه‌كان نیه به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ پاراستنى هاووڵاتییه‌كانى و جارێكى تر داوا له حكوومه‌ته‌كانى هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌كات ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
*لە شارپرێس وەرگیراوە
بۆچوونی بەکارهێنەران