شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2021-08-29 22:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەغدا 200 ملیار دینارى دیکەى بۆ هەرێمى کوردستان نارد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتى عێراقی فیدڕاڵ برى 200 ملیار دینارى دیکەى رەوانەى هەرێمى کوردستان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێک لە وەزارەتى دارایی حکوومەتى هەرێم بە شارپرێسی راگەیاندووە کە بەغدا ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە و پارەکەش گەیشتووە.

سەبارەت بە دابەش کردنى مووچەش سەرچاوەکەی وەزارەتى دارایی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم هەفتەیە دابەش کردنى مووچەی وەزارەتەکانى دیکە بەردەوام دەبێت و ئەگەر هەیە هەموو وەزارەتەکان لەم هەفتەیەدا مووچە وەربگرن.

هەروەها روونیشی کردەوە، وەزارەت بۆ دابەش کردنى مووچەی تەواوی وەزارەتەکان چاوەڕێی پارەکەى بەغدای دەکرد، بۆیە ئێستا کە پارەکە گەیشتووە مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە