شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2025-11-03 08:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە بواری ئاودا عێراق و تورکیا ڕێککەوتنێکی تایبەتیان ئەنجام دا

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆ کردنی میکانیزمی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی "هاوکاریی ئاوی" نێوان عێراق و تورکیا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی، سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆ کردنی میکانیزمی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی تایبەت بە چوارچێوەی هاوکاری لەگەڵ تورکیا لە بواری ئاودا کرد لە نێوان فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و هاکان فیدان، هاوتا تورکەکەی.

سوودانی جەختی لە گرنگی بەدواداچوون بۆ جێبەجێ کردنی دەرئەنجامەکانی ئەو ڕێککەوتنە کردەوە، کە ساڵی ڕابردوو لە سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا ئەنجامدرا و ئاماژەی بەوەشکرد، قەیرانی ئاو قەیرانێکی جیهانییە و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کاریگەریی لەسەرە.

هەر بەگوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران: "سوودانی جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی چارەسەرێکی بەردەوام بۆ قەیرانی ئاو لە عێراق، لە ڕێگەی پاکێجێک لە پرۆژەی هاوبەشی بەرفراوانەوە لە کەرتەکەدا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە