خبر
2025-09-21 10:28
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
سزاکەی شاسوار عەبدولواحید لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانیەوە پەسەند کرا
دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحیدی پەسەند کرد و هەڵینەوەشاندەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئابی ٢٠٢٥، دوای بڕیاری زیدانی کردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ ماوەی پێنج مانگ لەلایەن دادگای سلێمانییەوە، ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی سزاکەی پەسەند کرد و هەڵینەوەشاندەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ۱۱ی (ئاب/۸)ی ئهمساڵ، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددەی ۴۳۱ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کرا، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن.
ڕۆژی ۲ی (ئهیلول/۹)ی ۲۰۲۵یش، دادوهری دادگای سلێمانی، له سێیهم دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، بهپشت بهستن بهبهڵگه و دۆكیۆمێنتهكان بڕیاریدا بهزیندانی كردنی شاسوار عهبدولواحید سهرۆكی جووڵانهوهی نهوهی نوێ بۆ ماوهی پێنج مانگ.
بۆچوونی بەکارهێنەران