شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2025-08-31 13:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لێکتێگەیشتنی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و کرماشان جێبەجێ دەکرێت

لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی لێکتێگەیشتنی پێشووتری نێوان پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای کرماشان، ئەمڕۆ پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر میکانیزمی هێنانی تیمێکی پزیشکیی تایبەتمەند لە ئێرانەوە بۆ هەڵەبجە. بڕیارە وەک هەنگاوێکی ساڵانە، تیمەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی هەڵەبجە بمێننەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی، چارەسەری پزیشکی پێشکەش بە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بکەن.

 لێکتێگەیشتنی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و کرماشان جێبەجێ دەکرێت

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە کلتووری و فەرهەنگییەکانی نێوان هەردوو پارێزگای دراوسێ کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە