خبر
2025-06-29 06:24
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
تورکیش ئیێرلاین: گەشتی ئاسمانیی نێوان تورکیا و ئێران دەستپێدەکاتەوە
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی هێڵی ئاسمانیی تورکی (تورکیش ئیێرلاین) ڕۆژی دووشەممە گەشتەکانی تورکیا و ئێران دەستپێدەکەنەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیلال ئەکشی، بەرێوەبەری گشتیی هیڵی ئاسمانی تورکی لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: "ڕۆژی دووشەممە ۳۰ی حوزەیرانی ۲۰۲۵ گەشتە ئاسمانییەکانمان بۆ مەشهەدی ئێران دەستپێدەکەینەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، لە ڕۆژی ۱۳ی حوزەیرانەوە کەم کرایەوە و دواتریش وەستێندرا.
هیڵی ئاسمانیی تورکی بە هەمان شێوە گەشتەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراقیش وەستاندبوو.
ڕۆژی ۲۵ی حوزەیرانی ۲۰۲۵ گەشتە ئاسمانییەکان بۆ هەولێر و بەغدا دەستیانپێکرایەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران