خبر
2025-04-09 05:47
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
دوای ئەوەی بە کودەتاچی وەسف کرا، ئەردۆغان داوای یاسایی لەسەر ئۆزال تۆمار کرد
سەرۆک کۆماری تورکیا، سکاڵای یاسایی لە دژی ئۆزگور ئۆزال، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) تۆمار کرد و داوای ٥٠٠ هەزار لیرەی تورکی قەرەبوو دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزەرەکەی ئەردۆغان رایگەیاند، داوای یاسایی لە دادگای یاسای گشتی ئەنقەرە تۆمار کراوە و داوای قەرەبووکردنەوەی زیانە مەعنەویەکان دەکەن، لەبەرامبەر ئەو سووکایەتی و تۆمەتانەی ئۆزال، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، لە کۆنگرەی نائاسایی پارتەکەیدا، ئاراستەی ئەردۆغانی کرد.
ئۆزال لە کۆنفرانسی نائاسایی پارتەکەیدا لە ٦ی نیسان وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "تورکیا لەلایەن ئەنجومەنێکی سەربازییەوە بەڕێوەدەبرێت کە ترسی لە هەڵبژاردن و کێبڕکێ و خەڵک هەیە، وتیشی، کاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجومەنە سەربازییەیە بە رێگەی دیموکراسی". ئەردۆغانیشی بە سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی وەسف کرد.
#کوردپرێس
#ڕەجەب تەییب ئەردۆغان
#کورد
#کوردستان
#جەهەپە
#ئەردۆغان
#پارتی گەلی کۆماری تورکیا
#ئۆزگور ئۆزال
#کودەتاچی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران